کۆمپانیای ئارامکۆی سعودی هەنگاوێکی سەرنجڕاکێشی
ناوە بە واژۆکردنی بریاری نیەت بۆ ئەوەی ببێتە هاوبەشێکی کەمینە لە کۆمپانیایەکی
نوێی تەکنەلۆژیای پاوەرتراین (PWT)
کە لەلایەن گروپی جیلی هۆڵدینگ و جیلی ئۆتۆمۆبیل هۆڵدینگز لیمیتەد و گروپی ڕێنۆ
دامەزراوە. PWT سەرنج
دەخاتە سەر تەکنەلۆژیای سووتانی ناوخۆیی و پاوەرتراینی تێکەڵاو، وە وەبەرهێنانی
ئارامکۆ لە کۆمپانیاکەدا بەشداری دەکات لە توێژینەوە و پەرەپێدانی گرنگ لە گیراوەی
سووتەمەنی دەستکرد و تەکنەلۆژیای هایدرۆجینی نەوەی داهاتوو.
کۆمپانیای PWT کە پلانی بۆ دانراوە، دابینکەرێکی جیهانی سەربەخۆ بێت کە توانای بەرهەمهێنانی
زیاتر لە پێنج ملیۆن بزوێنەر و گێڕەکانی سووتانی ناوخۆیی، هایبرید و پلاگین هایبرید
لە ساڵێکدا هەیە، کە بۆ زیاتر لە 130 وڵات و ناوچە دابینیان دەکات. چاوەڕوان دەکرێت
کۆمپانیای جیلی و گروپی ڕێنۆ پشکی یەکسان لە کۆمپانیا سەربەخۆ نوێیەکەدا بهێڵنەوە.
بەشداریکردنی ئارامکۆ لە کۆمپانیا نوێیەکەدا
زانیاری ناوازە دەهێنێت کە یارمەتیدەر دەبێت لە پەرەپێدانی داهێنانە پێشکەوتووەکان
لە بوارەکانی سووتەمەنی دەستکرد و هایدرۆجین. هاوبەشی نێوان ئارامکۆ و جیلی و گروپی
ڕێنۆ بێ گومان یارمەتی کۆمپانیای هاوبەشی پاوەرتراین دەدات بۆ گەیشتن بە ئاستی
داهاتوو و دەستپێکی پێشەنگی پێدەبەخشێت لە پێشبڕکێی بەرەو تەکنەلۆژیای پاوەرتراینی
ICE کە
هاوێشتنی گازی ژەهراویزۆر کەم .